پڕۆژەى میران سیتى
268 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک
نرخى کارەباى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا
وریا فەتاح
کارەباى سلێمانى، نرخى کارەباى سیتییەکانى بۆ مانگى سێ دیاریکرد کە 268 دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى خستوویەتییەڕوو،بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (268) دینار.
دەشڵێت: ئەو سیتییانەى كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.
پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.