"بەناحەق خوێنی ژنان دەڕێژرێ"

لە هەولێر ئەندامانی چەند رێکخراوێک دژی ژنکوژی گردبوونەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بەمەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لەسەر ژنکوژی و ئەو رووداوانەی لەم دوایانەدا روویاندا، چەند رێکخراوێکی ژنان لە هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن یاساکان بەرامبەر ئەو کەسانە توندتر بکرێن کە ژن دەکوژن.

نەهلە محەمەد، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە 964ـی وت، “لە سێ مانگی رابردوودا 18 ژن لە کورستان کوژراون، ئەوەش کارەساتە و پێویستە حکومەت یاساکان توند بکات و یاساکانیش جێبەجێ بکات، بەتایبەت یاسای داماڵینی چەک و یاسای جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان”.

هاوکات لەیلا سلێمان، ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان وتی، دەیانەوێ بەوە شێوەیە فشار لە حکومەت و دادگاکان بکەن کە بە توندترین شێوە رووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە تاوان بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدەن.

لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ و لە ماوەی تەنیا 10 رۆژدا نزیکەی 30 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژران و برینداربوون و بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو رووداوانە، 964 بڕیاریدا رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن لەئێستادا رابگرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ژنانی كوردستان دژی هەمواری یاسای باری كەسیین لە عێراق

ژنانی كوردستان دژی هەمواری یاسای باری كەسیین لە عێراق

ژنان لە سلێمانی داوا دەكەن چیتر لە ژێر ناوی شەرەف نەكوژ...

ژنان لە سلێمانی داوا دەكەن چیتر لە ژێر ناوی شەرەف نەكوژرێن