دیمەنی بەشێک لەو مریشکانەی خنکاون... وێنە؛ 964+
ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكرا، به‌ڵام دوكه‌ڵ كارى خۆى كرد
ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له ده‌واجینێكى بارزان 10 هه‌زار باڕه‌كه مریشكی خنكاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكى بارزان به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه ده‌واجینێك سووتا، به‌هۆى دوكه‌ڵى ئاگره‌كه‌وه 10 هه‌زار باڕه‌كه مریشكی تێدابوو هه‌موویان خنكان.
رووداوه‌كه له گوندى رێشه له سنوورى بارزان دوێنێ دووشه‌ممه، روویداوه.
كاروان میراوده‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى بەرگرى شارستانى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئاگره‌كه به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووه و هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه له بلێ و بارزان زوو ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه، به‌ڵام به‌هۆى دووكه‌ڵه‌وه 10 هه‌زار باڕه‌كه مریشك خنكاون.
وتیشی “ئه‌و باڕه‌كه مریشكانه‌ى له‌ده‌واجینه‌كه بوون ته‌مه‌نیان ته‌نیا 19 رۆژ بوو و به‌هۆى كاریگه‌رى دوكه‌ڵه‌كه‌وه خنكاون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌وه چوارمین حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌واجینه‌كانى ئه‌م سنووره و له‌ته‌واوى ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا دووكه‌ڵ مریشكه‌كانى مرداركردوونه‌ته‌وه و زیانى به خاوه‌ن ده‌واجینه‌كان گه‌یاندووه.