لەسەر رێگای سۆران – چۆمان

تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون؛ برینی دوو کەسیان سەختە

ئاکام غەفوور – سۆران

لەسەر رێگای سۆران – چۆمان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون، برینی دوو کەسیان سەختە.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا و لە نزیک گوندی ئۆمەراوە لە سنووری قەزای چۆمان روویداوە.

ئەفسەرێکی ئێشکگێر لە بەرگری شارستانی سۆران کە بەسەر رووداوەکە کەوتووە بە 964ـی وت، “رووداوەکە لە نێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کامری روویداوە، لە رووداوەکەدا چوار کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری