تا ساڵى 2029

عێراق دەیەوێت بەرهەمهێنانى نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز بکاتەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى نەوتى عێراق لە بەرنامەیدا، ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بەرز بکاتەوە، بەشێوەیەک تا ساڵى 2029 بیگەیەنێتە 6 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوت کەرکوک.

باسم محەمەد، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە،” وەزارەتەکەمان هەوڵدەدات تواناکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی دیاریکراودا زیاد بکات، بۆ ئەوەش لە پلانیدایە لە نێوان ساڵانى 2028 بۆ 2029، ئاستى بەرهەمى نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە بەرز بکاتەوە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، پلانەکەیان بەشێوەیەکە، لەسەرجەم پارێزگاکان گەڕان لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ پەرەدان بە چوار کێڵگەى نەوت لە کەرکوک کە بڕیارە لە ماوەى داهاتوودا لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستى کۆتایى کارکردن تێیاندا واژۆ بکرێت.

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار