کوژراوێک لە نەخۆشخانەى چەمچەماڵە

کوژراو بریندار هەیە: لە گوندێکى سنوورى چەمچەماڵ شەڕ روویدا

964+

عەزیز عەبدوڵا- چەمچەماڵ

ئەم ئێوارەیەش بەبێ بەڵا تێنەپەڕى، کەمێک لەمەوبەر بەهۆى دروستبوونى شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندى قاسم بەگزادەى سنوورى چەمچەماڵ، کوژراو بریندارى لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکى تایبەت لە گوندى قاسم بەگزادە بە 964ـى وت،”لەشەڕەتەقەکەدا سێ کوژرا و بریندارێک هەیە”.

شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بە 964ـى وت،” کوژراوێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى چەمچەماڵ”.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، کوژرا و بریندارەکان خزمى یەکترن…

تائێستا 964 لەلایەنى فەرمى تەنیا کوژرانى یەک کەسى پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکى گوندەکە بۆ 964 ناوى سێ کەسى ئاشکراکرد کە لەشەڕەکەدا کوژراون، بەڵام 964 تا دڵنیابوونەوەى زانیارییەکان لەلایەنى فەرمى زیاتر بڵاوناکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى چەمچەماڵ، وێراى پشتڕاستکردنەوەى رووداوەکە بە 964ـى وت،”بەڕێگاوەم بەرەو شوێنەکە”.

قاسم بەگزادە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی شۆڕش لە سنوورى قەزای چەمچەماڵى سەربە پارێزگای سلێمانی.

رەمەزانى ئەمساڵ پڕ بوو لە کوشتن، بەپێى داتاى 964 کە بۆ رووداوەکان کردویەتى،لە  13.3 تا 22.3 کە دەکاتە نۆ رۆژ، لە پێنج رووداوى جیاوازدا لە هەولێر و سلێمانى و کەرکوک و چەمچەماڵ  20 کەس کوژراون.