"فریا ناکەون حوکمی بدەن"

پێنجشەممە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بەڕێوەدەچێت

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

رۆژی پێنجشەممە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 06.09.2026 لەلایەن دادگای سلێمانییەوە ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی پێنجشەممە 10.09.2026 دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەش کرد، کە بڕوا ناکەن رۆژی پێنجشەممە فریای ئەوە بکەون کە حوکم بدرێت چونکە هێشتا چەندین رێکاری تری ماوە.