بۆ هەرسێ رۆژى جەژنى نەورۆز

هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە 7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو قەدەغەیە

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر بڕیاریدا بۆ هەرسێ رۆژى جەژنى نەورۆز، هاتوچۆى بارهەڵگرەکان سنووردار بکات.

7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو، قەدەغەیە بارهەڵگرەکان هاتوچۆ بکەن

هاتوچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە، لە بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو رێکخستنی هاتووچۆ و روونەدانی جەنجاڵی، لەهەر سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا بڕیاردرا بە قەدەغە کردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە کاتژمێر 7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو.

بڕیارەکە بۆ ئەو رێگایانەیە کە دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.