د. ئەحمەد عەبدولحەمید
“دوای بەربانگ ئاوێکی زۆر بخۆنەوە”
964+
ژووری هەواڵ
ئایا گۆڕانی رەنگی میز حاڵەتێکی ئاساییە؟ ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا زۆر دەکرێت، 964 لە رێگەی پزیشکێکی پسپۆڕەوە وەڵامی ئەو پرسیارە و هۆکارەکانی پشتی ئەم حاڵەتەتان دەداتەوە.
د. ئەحمەد عەبدولحەمید جاف، پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ لەم بارەیەوە دەڵێت، گۆڕانی رەنگی میز تا رادەیەک ئاساییە بۆ رەنگی زەرد یان بۆ هەر رەنگێکی دیکە، هۆکارەکەشی زیاتر لەبەر کەم خواردنەوەی ئاوە کە لە رۆژدا بە رۆژوون، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونی میزو تۆخبوونی رەنگەکەی.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی دووربین لەم حاڵەتە پێوسیتە بڕێکی زۆرتر ئاو بخورێتەوە لە پاش بەرەبانگ، هەروەها بەشێوەیەکی ئاسایی تا پارشێو گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدرێت.