دواى دابینكردنى بۆ هه‌ڵه‌بجه
وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق 5000 نه‌مامى به‌خشییه ئیداره‌ى راپه‌ڕین
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقه‌وه پێنج هه‌زار نه‌مام بۆ سنوورى ئیداره‌كه‌یان دابین كرا‌و، ئه‌م كاره‌شیان به هه‌وڵ وهیمه‌تى په‌رله‌مانتارێكی كورد بووه له به‌غدا.
نه‌مامه‌كان جۆراوجۆرن به‌ڵام ناوى جۆره‌كان باس نه‌كراوه، له دوێنێشه‌وه وەکو قۆناغی یەکەم بەشێکی ئەو نەمامانە گەیشتووه‌تە دەست بەڕێوەبەرایەتی گشتی شاره‌اونییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌كراوه ته‌واوى ئه‌م نه‌مامانه بەسەر شارەوانیەکانی سەر بە ئیداره‌ى راپه‌ڕین دابەش دەکرێت کە سودێکی بەرچاوی ژینگەیی دەبێت بۆ سنوری شارەوانیەکان.
دابینكردنى ئه‌م نه‌مامانه بۆ ئیداره‌ى راپه‌ڕین دواى ئه‌وه دێت كه دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌كه ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ى عێراق نه‌مام بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى دابین ده‌كات و كۆى گشتى نه‌مامه‌كانیش 60 هه‌زا ردانه بووه.