نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
روولە بەرزییە
نرخى نەوت راناوەستێ؛ 106 دۆلارى تێپەڕاند
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک 106 دۆلارى تێپەڕاند.
بەپێی نوێترین داتاکانى بازاڕى وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 106.3 دۆلار. ئەم بەرزبوونەوەیە بڕەکەی 0.66 دۆلارە، کە دەکاتە زیادبوون بە رێژەی 0.62%.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە هەمان شێوە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و مامەڵەکانی گەیشتووەتە 94.73 دۆلار، کە بەراورد بە پێشتر بڕی 0.59 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەمەش دەکاتە زیادبوونی نرخەکەی بە رێژەی 0.63%.
هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، پەرەسەندنى گرژییەکانە لە گەرووى هوورمز و گەرووى بابلمەندەب کە دوو شوێنن بۆ گواستنەوەى نەوت.