رەنگی نیلیی لە سلێمانی مۆدێلە

پشتێنی جلی کوردیی پیاوان لە قوماشی ژنانە دروست دەکرێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

لە پاڵ جلی کوردیی پیاواندا، پشتێنیش کاریگەری خۆی هەیە و پێویستە، ئەمساڵ بۆ نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیاوان زیاتر رەنگی نیلیی مۆرباویان کڕیوە، ئەو پشتێنانە لە قوماشی ژنان دروست دەکرێت.

حاجی عوسمان عەبدوڵای پشتێنفرۆش لە بازاڕی سلێمانی، بە 964 وت، ئەمساڵ پیاوان زیاتر رەنگی نیلی مۆرباویان کردوە بۆ جلی کوردی و خواستێکی زۆر لەسەر ئەو پشتێنانە هەبووە، کە لەگەڵی گونجاوە.

باسی لەوەش کرد، پشتێنی جلی کوردی پیاوان لە قوماشی جلی ژنان دروست دەکرێت، لەبەر ئەوەی قوماشی پیاوانە ناگونجێت لەگەڵ جلەکانیاندا.

حاجی عوسمان ئەوە دەگێڕێتەوە، ژمارەی پێوانەیی مەتری پشتێن لە دوكانەكەی 18 مەتر بووە، كە پیاوێك لەوێ كڕیویەتی، كە درێژترین پشتێنی لێ دەردەچێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"كه‌واى سوڵتانه‌كانى عوسمانى و دشداشه‌ى عه‌ره‌بى جلی‌ ره‌سه‌نى كورد بووه‌"