بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە کەرکوک

بەخشراوێک هێرشى کردە سەر بنکەیەکى پۆلیس و پۆلیسێکى کوشت

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە کەرکوک، کەسێک هێرشى کردە سەر بنکەیەکى پۆلیس و بەچەقۆ پۆلیسێکى کوشت.

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى، کاتژمێر 5:20 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، کەسێک بەرەو بنکەى قۆریە هاتووە، ئەو پۆلیسەى پاسەوان بووە ویستوویەتى بە تەلەفون هاوڕێکانى ئاگادار بکاتەوە، بەڵام لەوکاتەدا کەسەکە لە پشتەوە بەچەقۆ لێیداوە و کوشتوویەتى.

وەک باسى دەکات، دواى رووداوەکە یەکسەر کەسەکە دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە “کەسێکى بەخشراوە” و لە نەتەوەى عەرەبە و خەڵکى پارێزگایەکى دیکەى عێراقە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، هەر ئەو کەسە شەوى رابردوو چووەتە سەر ماڵەکانى نزیک لە دەورووبەرى بنکەکە و بەهۆیەوە هاتوهاوار لە نێو ژنان و منداڵانى گەڕەک دروستبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ پۆلیس گرتیان

ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ پۆلیس گرتیان