نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی - وێنە: 964
لەم هەواڵە ناونیشانەکە دانراوە
بارکۆدێک دانراوە تا پارە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بنێرن
ئەحمەد مستەفا
نەخۆشخانەی هیوا، بارکۆدێکی لەلای بانکی یەکەمی عێراقی FIB دروست کردووە، دەیەوێ هەرکەس پارەی بۆ دەنێرێ لەو رێگەیەوە و بەئۆنڵاین بیخاتە سەر هەژمارەکەیان.
ئەوە کارئاسانییە تا خەڵک لەهەر کوێ بوون، پارە بگەیەنن پێیان.
نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە 18.3.2025 دەڵێت، هاوڵاتیان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا دەتوانن کۆمەک و هاوکارییەکانتان لە رێگەی FIB، بنێرن بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
نەخۆشخانەکە باسی لەوەکردووە ئەو هەنگاوە هۆکارە، بۆ ئەوەی تۆزێک لە خەم و ئازاری نەخۆشەکانیان کەم بکرێتەوە.
بەپێی داتاکانی بێت، ساڵی رابردوو پێنج هەزار و 866 کەس سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە، کە سێ هەزار و 151 کەسیان تووشبووى شێرپەنجە بوون، ژمارەی تووشبووانی ساڵی رابردووش گەیشتووەتە سێ هەزار و 556 کەس.
بارکۆدی هەژماری نەخۆشخانەی هیوا؛