37 ساڵ بەسەر کارەساتەکە تێپەڕی

بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە شەقامی کوردستان لە جوڵە کەوت

964+

شۆڕش قادری

بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ساتێک وەستان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوەچوو و شەقام لە جوڵە کەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.3.2025، 37 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی بەعسی هەڵوەشاوە، وەک هەموو ساڵێک کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، هاوڵاتیان و كاربەدەستان و فەرمانبەرانی حكومەت، بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، ساتێک بە بێدەنگی وەستان و شەقامەکانیش لە جوڵە کەوتن.

چەند رۆژێك پێش نەورۆزی 1988 و لە رۆژى 16ـى ئادار، شارى هەڵەبجە لەلایەن رژێمى پێشووى عێراقەوە کیمیاباران کرا و پێنج هەزار کەس بەهۆیەوە لە چەند چرکەساتێکدا گیانیان لەدەست دا.

بەهۆى کارەساتەکەوە نزیکەى 10 هەزار کەسیش بریندار بوون و بەشێکیان تائێستاش بەرکەوتەى ئەو چەکە قەدەغەکراوەن و ژیان لەگەڵ ئازاردا بەڕێدەکەن، جگە لەوە بە هەزاران کەسى دیکە شارەکەیان جێهێشت و بەرەو ئێران رۆیشتن و ژمارەیەک کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن، بە تایبەت ئێستاش لێرە و لەوێ منداڵى ونبووى هەڵەبجە دەدۆزرێتەوە.

هەولێر پێنج هەزار گوڵە پەپوولەی لە یادی هەڵەبجەدا رووا...

هەولێر پێنج هەزار گوڵە پەپوولەی لە یادی هەڵەبجەدا روواند

گۆڕێکی بە کۆمەڵی هەڵەبجە لەناو دڵی باخێکی هەوراماندای...

گۆڕێکی بە کۆمەڵی هەڵەبجە لەناو دڵی باخێکی هەوراماندایە