هەڵمەتێک بۆ لابردنی زیادەڕۆیی بەڕێوەچوو

دوای پێنج مانگ پۆستەری بانگەشەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن لە گەرمک کۆکرانەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هێشتا پۆستەر و فلێکسی بانگەشەی بەشێک لە کاندیدەکان لەسەر شەقامەکان ماون و لانەبراون، شارەوانی گەرمک کەوتەخۆ و هەموویانی کۆکردەوە کە بە قسەی خۆیان سیمایەکى ناسەردەمیانەیان بە ناحیەکە بەخشیبوو.

سەروەر شێخ عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی گەرمک بە 964ـی وت، ” هەڵمەتێکى بەرفراوانمان بۆ لابردنى تەواوى ئەو زیادەرۆییانە ئەنجامدا کە سیمایەکى ناسەردەمیانەیان بە ناحیەکە بەخشیبوو”.

“پێشتر سەرجەم پیشەوەر و کۆمپانیا و لایەنە سیاسییەکانمان ئاگادار کردبووەوە کە خۆیان پاشماوەى ریکلام و پۆستەر و فلێکسەکانیان لابەرن و ماوەی 15 رۆژ مۆڵەتمان پێدابوون، ئەگەرنا خۆمان هەڵدەستین بە ئەنجامدانی ئەو کارە”، سەرەور شێخ عەبدوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواى تەواوبوونى ئەو ماوە زەمەنییە، تیمەکانى لابردنى زیادەڕۆیی لە شارەوانى گەرمک هەڵمەتێکى بەرفراوانیان ئەنجامدا و بازاڕ و شەقامە گشتییەکانیان لەتەواوى ئەو پاشماوانە پاککردەوە.

رۆژی 20.10.2024 دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و چەند رۆژ دواتر مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، کاندیدەکان ماوەی مانگێک مۆڵەتیان هەیە کە خۆیان، پۆستەر و فلێکسی بانگەشەکانیان لاببەن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای پێنجوێن دەستیپێ...

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای پێنجوێن دەستیپێکرد

دەبێت تا 15رۆژی دیکە پۆستەرەکانی ناحیەی گەرمک لاببرێن

دەبێت تا 15رۆژی دیکە پۆستەرەکانی ناحیەی گەرمک لاببرێن