خانەوادەکەی رازی بوون

عومرەکارێکی دهۆک گیانی سپارد و لە مەککە بەخاک دەسپێردرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

یەکەم عومرەکاری هەرێمی کوردستان، لە مانگی رەمەزان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد کە خەڵکی پارێزگای دهۆکە و تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە.

‎ئەمرۆ شەممە 15.3.2025، ئەحمەد حەسەن محەمەد، کە هاوڵاتییەکی دانیشتووی پارێزگای دهۆکە و بۆ عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە تووشی جەڵتە دەبێت، پاش مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانەکانی مەککە ئەمرۆ کۆچی دوایی کردووە.

‎بەپێی بڵاوکراوەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بێت، ئەم عومرەکارە تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە و سوننەتی عومرەی بەجێ گەیاندووە، لەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بووە، لەلایەن نوسینگەی دهۆکی حەج و خاوەن کۆمپانیاکە چاودێری کراوە و هەر ئەمڕۆش دوای وەرگرتنی رەزامەندی خانەوادەکەی، بڕیاردراوە لە شاری مەککە مامەڵەکان تەواو بکرێن و بەخاک بسپێردرێت.

بە کۆچی دوای ئەم عومرەکارە، دەبێتە حەوتەم عومرەکاری هەرێمی کوردستان کە لەسەرەتای ئەمساڵی 2025 لە سعودیە کۆچی دوایی کردبێت، و یەکەم عومرەکانی کورد لە مانگی رەمەزاندا کۆچی دوایی کردووە.

خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ...

خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بکەن

هەرکەسێک لەسەر تەلەفزیۆن نوکتە لەسەر حەج و عومرە بگێڕێ...

هەرکەسێک لەسەر تەلەفزیۆن نوکتە لەسەر حەج و عومرە بگێڕێتەوە دەدرێتە دادگا