رەمەزان و ژینگە

“ئێوە دانەوێڵە لەسەر چیاکان بڵاوبکەنەوە، نەوەک باڵندەکان لە وڵاتی موسڵمانان برسیبن”

ژووری هەواڵ

لە مانگی رەمەزان، دڵەکان پڕ دەبن لە ئیمان و خوای گەورە دڵەکان دەبوژێنێتەوە

مامۆستا عەبدولغەفار گەردی پێشنوێژ و وتارخوێن دەڵێت،   با خێر و بەرەکەت بین و ژینگە ببوژێنینەوە و ئەگەر بنە دارێک پێویستی بە ئاودان بوو ئاوی بدەین، ئەگەر باڵندەیەک پێویستی بە ئاو بوو ئاوی پێبدەین، چونکە دینی ئیسلام هەردەم بەرەکەت بووە بۆ دەوروبەرەکەی.