خۆیشی خانه‌نشینه و ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن دینار داهاتى بووه
به گریانه‌وه خه‌م له ژیان و كوڕه‌كه‌ی و موچه بڕاوه‌كه‌ى خانه‌نشینان ده‌خوات
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
خانه‌نشینێك له سلێمانى هێنده‌ى خه‌مى ده‌روبه‌ره‌كه‌یه‌تى خه‌می خۆى نییه، به‌گریانیشه‌وه باس له گیان له‌ده‌ستدانى كوڕێكی و ئه‌و 100 هه‌زار دیناره ده‌كات كه حكومه‌ت له خانه‌نشینیانى بڕیوه.
حاجى محه‌مه‌د پێنجوێنى، خانه‌نشینه و له‌به‌رده‌م یه‌كێك له بانكه‌كانى سلێمانى چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى موچه‌كه‌یه‌تى به 964ـى وت “وام لێنه‌هاتووه خه‌ڵك خێرم پێبكات، به‌ڵام خه‌مى ئه‌و بێوه‌ژن و باوكه خانه‌نشینانه‌مه كه 100 هه‌زاردیناره‌كه‌یان لێبڕاوه”.
باسی ئه‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى به‌خێوكردنى هه‌نگه‌كانییه‌وه داهاتى یه‌ك ملیۆن دینارى به فرۆشتنى هه‌نگوین ده‌ستكه‌وتووه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داهاتى ئه‌مساڵییه‌تى و له‌گه‌ڵ موچه‌ى خانه‌نشینییه‌كه‌ى ده‌بێت خۆى و خێزانه‌كه‌ی پێ به‌ڕێوه ببات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
