پارە و شتومەکەی لێوەرگرتوون

لە ئاکرێ کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە دوکانداران دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

لە ئاکرێ کەسێک بەفرتوفێڵ پارە و شتومەکی لە دوکانداران و کاسبکاران وەرگرتووە، بۆی نەچووەسەر و دەستگیرکرا.

عیماد حوسێن زێباری وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا دژی کەسێک تۆمار کرا بەوەی کە بەناوی چەند کەسایەتییەکەوە چووە لەناو دوکان و شوێنە بازرگانییەکانی سەنتەری ئاکرێ، پارە و کەلوپەلی لە کاسبکاران وەرگرتووە، دەستمان بە لێكۆڵینەوە کرد و توانیمان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستگیر بکەین”.

“تۆمەتبارەکە ناوی (ف، ع، ئ) و تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی دەرەوەی ئاکرێیە”، عیماد حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستاشدا بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

تۆمەتبارێک لەرێگەی تیکتۆکەوە هەڕەشەی کردووە و دەستگیر...

تۆمەتبارێک لەرێگەی تیکتۆکەوە هەڕەشەی کردووە و دەستگیرکرا

پۆلیسی ئاکرێ سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆلیسی ئاکرێ سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد