سەیفوڵا حوسێن و هاوسەری.
سەروچاوە
ئەوکەسەى 28 ساڵ بوو لە ئەفریقا بێ سۆراغ بوو خانووى بۆ دروست دەکرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپێكی خێرخوازى له راپه‌ڕین كه‌مپینێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ دروستكردنى خانوو بۆ سه‌یفوڵا حوسێن، ئه‌و پیاوه‌ى ماوه‌ى 28 ساڵ له ئه‌فریقا بێسه‌ر وسۆراغ بوو، چونكه ده‌ڵێن له خێزانێكی هه‌ژاره و هیچ ماڵ و موڵكێكیان نییه.
سەیفوڵا حوسێن هاوڵاتییەكى خه‌ڵكی ناحیه‌ى سه‌روچاوه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه له ساڵی 1996 چووەتە ئێران، دوای چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە چووه‌تە دوبەی، لەوێشەوە رەوانەی سۆماڵ کراوه و دواتر خۆم گەیاندووه‌تە بەریتانیا، دوای چەند رۆژێک مانەوە دیپۆرتی سۆماڵ کراوه‌تەوە و دواتر چووه‌تە وڵاتى کینیا و لەوێشەوە بۆ ئۆگەندا، ماوه‌ى 28 ساڵ بێ سۆراغ بوو و رۆژى 20.2.2025 دواى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى له‌و وڵاته گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
مامۆستا ئاراز ره‌سوڵ له گروپه خێرخوازییه‌كه به‌ناوى فریاگروپ به 964ـى وت، دواى به‌داوداچوون و دیراسه‌كردنى ژیانى ده‌ركه‌وتووه كه هیچ ماڵ و موڵێكی له سه‌روچاوه نییه و له خێزانێكی زۆر هه‌ژارن بۆیه ئه‌م كه‌مپینه‌یان بۆ راگه‌یاندووه.
وتیشی “دوو رۆژى كه‌مپینه‌كه‌مان ده‌ستیپێكردووه و له‌ئێستاوه بلۆك بۆ دروستكردنى خانووه‌كه‌ى دابینكراوه و زه‌وى و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ش له رۆژانى داهاتووى كه‌مپینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه دابین ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌مپینانه‌ى ئێستا بۆ كارى خێرخوازى راده‌گه‌یه‌ندرێن زیاتر بابه‌ته تراژیدییه‌كان و ده‌ركه‌وتنى خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه به گیرانه‌وه زیاتر گاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان ده‌بێت و ئه‌وه‌ى سه‌یفوڵاش جیاوازه له‌م بابه‌تانه، به‌لام ده‌ڵێت “به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو ته‌واوى پێداویستیه‌كانى دروستكردنى خانووه‌كه‌ی بۆ دابین ده‌كه‌ین”.
پێشتر خدر حسێن، برای سه‌یفوڵا به 964ـی وتبوو، براکەى 28 ساڵە بێسەروشوێنە و هەموویان وایان دانابوو كه مردووە، بەڵام چەند رۆژێکە لەلایەن رێکخراوێکەوە هەواڵیان پێگەیشت کە ماوە و لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەفریقا راگیراوە.
چیرۆكى سه‌یفوڵا، دوور و درێژه و زۆربه‌ى یانى له زیندانه‌كانى ئه‌فریقا به‌سه‌ربردووه، هه‌ر له‌وێش خێزانى پێكهێناوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ خێزانه ئه‌فریقییه‌كه‌ى له هه‌رێمی كوردستان.
كه‌مپینه‌كه‌ى فریاگروپ ئه‌م ژمارانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه مەبەستی هاوکاریکردنى ئه‌م كه‌سه بێت:
07501941545
07701243037
07507902209
FIB: 07501941545
FastPay: 07501474001
WhatsApp: 07702252991