حاسڵاتی ئەمڕۆ
سەرۆکی هەرێم دەڵێت مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزن و وڵاتانی عەرەبیش بەدەم رێکەوتنەکەوە هاتن
964+
ژووری هەواڵ
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە تۆڕی ئێکس نوسیویەتی: ئێمە پابەندین بە بنیادنانی ئایندەیەکی باشتر کە مافی هەموو سورییەکانی تیا پارێزراو بێت و ئاشتی و شکۆمەندی تێدا بێتە دی.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: پێشوازی لهرێككهوتنی نێوان سەرۆکی سوریا و فەرماندەی هەسەدە دەکەین و پشتگیریی تهواوی ههرێمی كوردستان بۆ ئارامی و سهقامگیریی سوریا دووپات دهكهینهوه، ههروهها داکۆکی لهپێویستیی پاراستنی مافهكانی ههموو پێكهاتهكانی سوریا دەکەین.
هەریەک لە سعودییەو کوەیت و قەتەرو ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوو ئەردەن پێشوازییان لە رێکەوتنی نێوان حکومەتی سوریاو هەسەدە کردو رایانگەیاند بەتەواوی پاڵپشتی ئاشتەوایی لە سوریا دەکەن.
زۆربەی هێزەو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان پشتوانی خۆیان بۆ رێکەوتنی دەسەڵاتدارانی سوریاو هەسەدە دەربڕیوەو دەڵێن هەنگاوێکە بە ئاڕاستە راستەکە بۆ پاراستنی مافی کورد.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی بەرپرسی سوریاوە دەڵێت: لە رێکەوتنی دەسەڵاتی سوریاو هەسەدە هەردوولا براوەن، کورد دەبێتە پێکهاتەیەکی دانپیادانراوو لەدەست هێرشی تورکیا پارێزراو دەبێت، دەسەڵاتی سوریاش هێزێکی راهێنراوی خاوەن بیروباوەڕی دەست دەکەوێت.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت نوسیویەتی: بەرپرسانی عێراق ئاسوودەن بە رێکەوتنی نێوان سەرۆکی سوریا و فەرماندەی هەسەدە، پێیان وایە ئەمە بە خێرو خۆشی دەشکێتەوەو لە بەرژەوەندی ئاسایش و ئارامی عێراقە.
ئاژانسی دۆیچە ڤێلا نوسیویەتی: رێکەوتنەکەی نێوان شەرع و عەبدی، سوریا بەرەو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەبات و لە قازانجی حکومەتی سوریا و هێزە کوردییەکانە.
ئاژانسی دەنگوباسی سوری (سانا) دەڵێت: چوارکەس لەوانە دەستگیرکراون کە لە لازقییەو دەوروبەری خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە، هەرچواریان دراونەتە دادگای سەربازی.