كۆمپانیای ڤۆدافۆن هاوبەشیی عێراق دەكات لە دامەزراندنی كۆمپانیایەكی تەلەفۆنی مۆبایل
بە هاوكاری كۆمپانیایەكی جیهانی
حكومەتی عێراق كۆمپانیای نیشتمانیی تەلەفۆنی مۆبایل دادەمەزرێنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نیشتمانی بۆ مۆبایل، كە بە سیستمی G5 كار دەكات.
لە راگەیاندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025ی ئەنجومەنی وەزیراندا لە بارەی دامەزراندنی كۆمپانیاكە ئاماژە بەوە كراوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی “كۆمپانیای نیشتمانی تەلەفۆنی مۆبایل”، كە بە سیستمی G5 كار دەكات و كۆمپانیاكە بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای جیهانیی ڤۆدافۆن دادەمەزرێت.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە:
یەکەم: بەشداری ئەو لایەنانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە لە دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی تەلەفۆنی مۆبایل، وەک کۆمپانیایەکی تایبەت، بە پشتبەستن بە یاسای کۆمپانیاکان ژمارە (21ی ساڵی 1997، هەموارکراو):
1-وەزارەتی پەیوەندییەکان/کۆمپانیای گشتی ئەلسەلام.
2-دەسەڵاتی خانەنشینی گشتی/سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت.
3-بانکی بازرگانی عێراق (TBI).
دووەم: بەشداری هەر یەکێک لەم سێ لایەنە دەبێتە یەک لەسەر سێی سەرمایەی کۆمپانیاکە، لە شێوەی بەشدارییەکی درێژخایەن.
سێیەم: دامودەزگا حکومییەکانی سەرەوە پابەندن بە وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاندیدکردنی ئەندامەكانیان بۆ ئەندامیەتیی لە دەسەڵاتی گشتیی کۆمپانیای نیشتمانیی مۆبایل.
چوارەم: کاندیدەکانی ئەو دەزگا حکومیانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە پابەندن بە وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران پێش بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە لە کاتی دەستنیشانکردنیان وەک ئەندامی دەستەی گشتی:
و- هەموارکردنەوەی پشکەکانی خاوەن پشکەکان لە کۆمپانیاکەدا.
ب – دیاریکردنی رێژەی سەدی ئەو پشکانەی کە لە داهاتوودا پێشکەش دەکرێن بۆ بەشداریکردن.
ج- بڕیاری ستراتیژی کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی پڕۆژەی نیشتمانی مۆڵەتی مۆبایل هەبێت.
پێنجەم: وەزیری پەیوەندییەکان بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی و پێشکەشکردنی راپۆرتی بەدواداچوونی خولی، سەبارەت بەو بابەتە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.