لەکاتى گەڕانەوە لە قوتابخانە

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکى شێلا و نەوەستا

+964
سیروان خورشید- خورماتوو

نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کاتێکدا قوتابیان لە قوتابخانە بەرەو ماڵەوە دەگەڕانەوە، لە گەڕەکى کۆمارى خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بەناو قەرەباڵغى کۆبوونەوەى قوتابیاندا تێدەپەڕێت و پێى منداڵێک دەکاتە ژێرەوە و بریندارى دەکات.

شۆفێرەکە هەر دانابەزێت و دەڕوات

دیمەنى شێلانى منداڵەکە لە کامێراى چاودێرییەوە دەرچووە، بە وتەى عومەر قاسم کە مامى منداڵەکەیە و بۆ 964 قسەى کردووە، پاش روداوەکە منداڵەکەیان گەیاندوەتە نەخۆشخانەو چارەسەری بۆ دەکرێت و ئەو ئۆتۆمبێلەش کە لەمنداڵەکەیانی داوە، بەبێ وەستان رایکردووە.

وەک ئەوەى مامى ئەو منداڵە باسى دەکات، مادام شۆفێرەکە نەوەستاوە هەر ئەمڕۆ سکاڵاى لەسەر تۆمار دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەش بە روونى لە کامێرا دەرچووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەعمی دوو سەیارە؛ حەوت کەسی یەک خێزانی بریندار کرد

دەعمی دوو سەیارە؛ حەوت کەسی یەک خێزانی بریندار کرد