دیمه‌نى بهشێكگ له‌و جگه‌ره‌ى ده‌ستیى به‌سه‌رداگیراوه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى رۆژانه‌ى خاجیاوا.
"رێگاپێدراو نییە و خواردنیشی تەندروست نییە"
سزاى كۆگایه‌ك و دوو ماركێت دراون جگه‌رى قه‌ده‌غه‌كراوى ئێرانیان فرۆشتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له حاجیاوا لیژنه‌كانى چاودێری ده‌ستیان به‌سه‌ر جگه‌رى قه‌ده‌غه‌گراودا گرت كه له سێ شوێنى بازاڕ ده‌فرۆشران و رێكارى یاساییاشیان له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نكاره‌كان گرتووه‌ته به‌ر.
هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا ، ئه‌م كاره‌ى كردووه و ئه‌و بڕه جگه‌ره‌ى ده‌ستیشیان به‌سه‌رداگرتووه بریتیه له 125 پارچه.
هۆبه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره جگەره له ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه و قەدەغەکراو بۆ فرۆشتنیش رێگاپێدراو نییە و خواردنیشی تەندروست نییە .
ئەو شوێنانەی کە جگه‌ره‌كه‌یان لێ دەست بەسەرداگرتوون بریتین له کۆگای راستی له ناوچەی پیشەسازی، مارکێته‌كانی دەریا و سابڵا‌غ له گەڕەکی پێنجی ئازار.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، خاوەنەکانیان ئیجرائاتی توندیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر .