هەواڵەکان

نابیستێک لەگەڵ منداڵەکانی گوڵەکانی بەخێودەکات و زاخۆش هێشتا تێر ئاو نەبووە

ژووری هەواڵ

عەبدوڵا حەسەن نابیستێکی خەڵکی شەقڵاوەیە و لەگەڵ کەسابەت و پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی، بە خزمەتکردنی پارکێکی دڵگیری قەزاکە دەستی سەوز کردووە، ئەو لە بەرامبەر پارکەکە دوکانێکی هەیە و چەند ساڵە خەمی جوانی و پاکوخاوێنی ئەو پارکەی لەکۆڵ ناوە.

بەشدارانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ‘قەڵای شێروانە ستیی’ گردبوونەوە و دەڵێن
دەبوو 2024 دوو ساڵ پێش ئێستا بچووینایەتە خانوی خۆمان، بەڵام ئەوە 2026ـەو هێشتا نازانین کەی تەواو دەبێ.

سەرەڕای بارانە زۆرەکەی ئەمساڵ کە لە باتیفا هەزار ملیمی تێپەڕاند و لە زاخۆش زیاتر لە 830 ملیم باران باری، بەڵام قەیرانی ئاوی ژێرزەوی هێشتا بە تەواوی لەو دەڤەرە چارەسەر نەبووە، چونکە وشکەساڵییەکەی پار و زیادەڕۆیی لە دەرهێنانی ئاو لە بیرە ئیرتیوازییەکانەوە، زیانێکی گەورەی بە سەرچاوە ئاوییەکانی زاخۆ گەیاندووە و زەوییەکەی هێشتا تینووی بارانەوە.

لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی بەهۆی دروستکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەشێوەیەکی کاتی دوو کۆڵان داخراون. ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش لە 964ـەوە داوای لێبوردنی لە هاوڵاتییان کرد و وتی: ئێمە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەو گەڕەکە دروست دەکەین و لەبەر پاراستنی سەلامەتی دانیشتوانی ئەو کۆڵانەی کاری تێدا دەکەین، داوامان لە شارەوانی کردووە تا کاتی تەواوبوونی کارەکان، کۆڵانەکە دابخات، ئیتر دوای پشکینین و وردبینی، داواکەیان قبوڵ کراوە.