خۆیشى مردار بووەوە

پشیلەیەک شەقامێکى بێکارەبا کرد

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، پشیلەیەک بووەتە هۆى دروستبوونى شۆرتێکى کارەبا و گەڕەکێکى بێکارەبا کردووە.

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، دوای ئەوەی تۆڕی رووناکی بەردەم شاری ئارام کوژایەوە، دەرکەوت پشیلەک بوەتە هۆی دروستبوونی شۆرتێک سووتانی فیوزی محەویلەکان.

وەک باسى دەکات، بەهۆیەوە شەقامە سەرەکییەکە بێکارەبا بووە.

بەپێى ئەو وێنانەبێت کە بڵاویشى کردووەتەوە، پشیلەکە لەسەر محەویلەکە مردار بووەتەوە.

“هەر ئەمڕۆ لەلایەن تیمی قابلۆوات کاری گۆڕینی فیوزی H.T کویسکی ژمارە پێنج تایبەت ئەنجاداو کارەبا بۆ شەقامەکە گەڕایەوە”، کارەباى سلێمانى وا دەڵێت.