سزادانى ئۆتۆمبێلێک کە لەسەر رووبەرى سەوزایى وەستاوە...وێنە: ئەندازەى پارکەکانى هەولێر
وەصڵتان بۆ دەکەن
نەکەن ئۆتۆمبێل لەسەر سەوزایى و شۆستەکان رابگرن
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ سزادانى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە لە سەر رووبەرى سەوزایى و شۆستەى ناو پارک و تەنیش پارکان رادەگیرێن.
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمەکانیان لە لێژنەی چاودێری و بەدواداچوون بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکیان دەست پێکردیە بە پێدانی پسولەی ئاگاداری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەناو سەوزایی ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگرن.
وەک باسکراوە، راگرتنى ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە شوێنەکە و سەرجەمیان پێبژاردنیان بۆ دەکرێت و بەلیست بەزیان کردوونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ کە ئەم ئوتومبێلانە هیچ مامەڵەیەکیان بۆ نەکرێت تاوەکو سزایی مادیەکەی نەدەن.
جەختیش کراوەتەوە، ماتۆڕسکیلەکانیش هاوشێوەى ئۆتۆمبێل دەستى بەسەردا دەگیرێت و بەهەمان شێوەی ئوتومبێل مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.