بۆ ئەوەی سووپا دەستوەردان نەکات

فەوجێکی پۆلیسی 500 کەسی بۆ کێشەی زەویەکانی سەرگەڕان پێکدەهێنرێت

 964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

بەمەبەستی رێگری كردن لەو كێشانەی پێشتر رویدەدا لەسەر زەویە كشتوكاڵیەكانی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان و لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی لە گەڵ سوپای عیراق فەوجێكی پۆلیسی 500 كەسی لەسەرجەم نەتەوەكان بۆ پاراستنی زەویە كشتوكاڵیەكان پێك دەهێنرێت.

دوا بە دوای كێشەكانی رۆژی 17.2.2025 لە گوندی شەناغەی سەر بەناحیەی سەرگەڕان و پەلاماردانی نوێنەری جوتیارانی كورد لە وگوندە لە لایەن سوپای عێراقەوە لە سەر داواكاری پارێزگاری كەركوك ، محەمەد شیاع سودانی بڕیاری پێكهێنانی فەجێكی 500 كەسی دەركردووە.

عەبدوڵا میروەیس سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە 964ـی وت، داواكاریەكەی پارێزگار دوا بەدوای كێشەی گوندی شەناغە هات كە سوپای عیراق شارەزایی باشی نییە لەسەر كێشەی جوتیاران لە ناوچەكە و لە لایەن سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی عیراق رەزامەندی لەسەر دەربڕا بۆ پێكهێنانی ئەو فەوجە و دامەزراندنی نوێ نییە بەڵكو پۆلیسی بنكەكان و بەرێوەبەرایەتیەكانی دیكەی كەركوك كۆدەكرێتەوە و رێكدەخرێن و بەم نزیكانە دەست بە ئەركەكانیان دەكەن لە سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە پێك دێن.

عەبدوڵا میروەیس وتیشی، ئامانج لە پێكهێنانی ئەو فەوجە بۆ ئەوەیە چیتر سوپا دەستوەردان نەكات لە كێشەی زەوی و زاری جوتیاران و لە كەركوك بەگشتی و ناوچەكانی سەرگەڕان و تۆپزاوە داقوق بە تایبەتی، فەوجەكە راستەوخۆ فەرمان لە پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی دادگای كەركوك وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق ...

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بوو