ئەمە داوای شارەوانی کەلارە

دەیانەوێ چایچیەکانی ناوبازاڕ بچنە گوێ قەراغی روباری سیروان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

رێکخستنەوەی ناوبازاڕی قەزای کەلار، شارەوانی ناچار کردووە داوا لە قایمقام بکات، ئەو عەرەبانە و چایخانانەی لە بەشی دووەمی شەقامە تازەکەی بازاڕی کەلارن، بگوازرێنەوە بۆ بەشی سێیەمی شەقامەکەی سەر ڕوباری سیروان.

بە دیاریکراوی نازانرێ ژمارەیان چەندە، بەڵام ئەوان بەردەوام زیاد و کەم دەکەن و دەستگێڕن.

ئەمڕۆ هەینی 7.3.2025، دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار بە 964ى وت،نوسراویان ئاراستەی قایمقامیەتی کەلار کردووە کە ئەو چایخانانە بگوازرێنەوە بۆ شەقامەکەی سەر رووباری سیروان، چاوەڕێی قایمقامین کۆبوونەوە بکەن لەسەر ئەو بابەتە، لەوانەیە جێبەجێکردنی بکەوێتە دوای رەمەزان.

دەمانەوێت جوڵەی بازاڕ بکەوێتە ئەو بەشە تازەیەی شەقامەکە، کە بە شەقامی مارینا ناسراوە، چایخانە و عەرەبانەکان بڕۆنە ئەو جێگەیە و ناو بازاڕ رێکبخرێتەوە، دلێر حوسێن وای وت.

ژمارەیەک کەپر و کۆشک لەو بەشەی شەقامەکە دروست کراوە، دلێر حوسێن وتی، بە شێوازێکی ڕێک و جوان دەدرێت بەو عەرەبانانە، تا ئێستا بڕیار نەدراوە بە چ شێوازێک پێیان بدرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە جۆرێک دەبێت ئەو کاسبکارانە زیان نەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت

ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت