دەستبەسەرداگرتن چەک و ئۆتۆمبێلى راوچیان لە قەرەداغ...وێنە: پۆلیسى ژنگە و دارستانى سلێمانى
لەمساڵدا 43 دانەیان دەستگیرکراوە
سێ راوچى بە چەک و ئۆتۆمبێلەوە دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەستگیرکردنى سێ راوچى راگەیاند کە بۆ راوکردن چووبوونە سنوورى قەرەداغ، بەمەش لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ 43 راوچى لەو سنوورە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە ئەنجامی چاودێری و گەڕان و پشکنینی سنووری قۆپیەکانی قەزای قەرەداغ ، خاڵی وەزیارەی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بەمەبەستی راوکردن چووبوونە سنوورەکە .
لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو راوچیانە، ئوتۆمێلی جۆری لاندکروزە و چەکێکى جۆرى HUBEN و دوانزە گولـلە و یەک چەقۆ و دووربینێک، دەستیان بەسەرداگیراوە.
جەختیشکراوەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوچییەکان کراوەتەوە و بەبڕیاری دادوەری رێکاری یاسایی لەدژیان گیراوەتەبەر .
بەپێى ئەو راگەیەنراوانەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لە 1.1.2025ـەوە تا 3.3.2025، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، 43 راوچى دەستگیرکراون.