76 قوتابخانەی دیکەش چاوەڕێن
81 قوتابخانە بە وزەی خۆر رووناک کرانەوە
964+
شۆڕش قادری
حکومەتی هەرێم دەیەوێ قوتابخانەکان لە هاڕەهاڕی مۆلیدە رزگار بکات و کارەبایان بکاتە 24 کاتژمێری، لەو پێناوەشدا 81 قوتابخانەی بە وزەی خۆر رووناک کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ 81 قوتابخانە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دانراوە و بۆ هەمان مەبەست بڕی 5 ملیار دینار بۆ 76 قوتابخانەی دیكە تەرخان كراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانج لە دانانی ئەو سیستمە، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ قوتابخانەکان و لەو رێیەوە قوتابخانەکان پێویستیان بە کارەبای مۆلیدە نامێنێت.
کێشەی کارەبا ساڵانێکە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش زۆرترین ناڕەزایی و مشتومڕی لێکەوتووەتەوە، ئێستاش هەوڵێک هەیە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان و تائێستاش نزیکەی 17 گەڕەک لە هەولێر بۆیان دابینکراوە.