چەمچەماڵ

لیژنە هاوبەشەكان شەوی رابردوو لە ناو بازاڕ بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بە چڕی چاودێریی بازاڕ دەكەن و شەوی رابردووش تا درەنگ لە ناو بازاڕ بوون و شوێنەكانیان بەسەركردووەتەوە.

لیژنەكە لە پەیجی فەرمیی خۆیان بڵاویانكردەوە، تا درەنگانێکی شەوی رابردوو چاودێری بازاڕ و فرۆشگە و گۆشتفرۆش و کارگەکانی شیرینی و هەموو ئەو کەلوپەلایان کردووە، کە هاوڵاتیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەکاری دەهێنن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشی كردووە، سەردانەکە بە مەبەستی دووپاتكردنەوەی مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکان بوو بۆ دوكاندار و كاسبكاران، هەموو شوێنەکانیش ئاگادارکرانەوە پابەندبن بە پاکوخاوێنی و مەرجەکان، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و شوێنەکانیان دادەخرێت.

شارەوانى چەمچەماڵ به‌ شۆفڵى گه‌وره‌ و بچووك زیادەڕۆی...

شارەوانى چەمچەماڵ به‌ شۆفڵى گه‌وره‌ و بچووك زیادەڕۆیى له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان لابرد