ژاڵە سنەیی میوانی پۆدکاستی دەرزی و داوە

“کارێکی جوان لە جێگەی خۆیا کاریگەریەکەی لە شیعری نیشتمانی زیاترە”

964+

پەری ساڵح

ژاڵە سنەیی دوای ساڵانێک لە عالەم خۆدەربەدەرکردن گەڕایەوە کوردستان و میوانی پۆدکاستی دەرزی و داوی 964 ئاشکراشی دەکات بە حەسرەتەوەیە دوای 34 ساڵ دابڕان بگەڕێتەوە شارەکەی سنە، ئەگەر بۆ جارێکیش بێت.

هەرچەندە ژاڵە بە جلوبەرگی کوردییەوە میوانی بەرنامە نەبوو، بەڵام بەعەشقەوە باسی رەمزی نەتەوەیی دەکات و دەڵێت، پێویست شانازی بکەین، دەنا وامان نەکردایە کورد لە دێر زەمانەوە دەتوایەوە، بەو رەمزە توانیومانە بمێنینەوە، هەر ئەوەش وادەکات زیاتر بە جلی کوردیەوە دەرکەوم.

ژاڵە تەنیا هونەرمەندێک نییە، بەڵکو چالاکەوانێکی دیاری بواری ژینگەیە، لە دەرزی داو بەپەرۆشەوە باس لەوەدەکات کە لە راپۆرتە تەندروستییەکان دەڵێن لە هەولێر تووشبوون بە شێرپەنجە زۆربووە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ زۆر بوونی نایلۆن و پلاستیک و رانەهاتنی خەڵک بە لابردنی کولتورە، چونکە هەزار ساڵ دەخایەنێت تا دەبێتەوە بە خۆڵ.

گفتوگۆی ژاڵە و بۆتان لە دەرزی و داو باس و خواسی زۆری هێناوە، هەر لە هونەرەوە تا هەستی نیشتمانی و گۆرانی و مافی ژنان، بینەری بن تا لەو دەمەتەقێ بەچێژە بێبەش نەبن.

مورشید خەزنەوی: ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی خۆم نابینم

مورشید خەزنەوی: ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی خۆم نابینم