کۆیە

پیاوێک دواى رۆژ و شکاندن لە سوجدەدا گیانى لەدەستدا

964+

گۆڤەند فەتاح- کۆیە

ئێوارەى ئەمڕۆ لە دواى رۆژوو شکاندن، پیاوێکى تەمەن سەروو 60 ساڵ لە کۆیە، لە سوجدەدا گیانى لەدەستدا.

عەلى کانەبى، ئیمام و خەتیبى مزگەوتى مەلاى گەورە لە کۆیە بە 964ـى وت،” دواى رۆژو شکاندن، یەکێک لە نوێژخوێنان گیانى لەدەستدا و لە سوجدەدا هەڵنەستایەوە”.

“رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، رۆژوو شکێندرا و دەستکرا بە نوێژى سوونەت، دواتر قامەتکرا بۆ نوێژى مەغریب، بەڵام یەکێک لە نوێژخوێنان کە لە ریزى پێشەوە بوو هەڵنەستایەوە، کاتێک سەیرمان کرد لە سوجدەدا گیانى سپاردووە”. ئیمام و خەتیبى مزگەوتەکە واى وت.

دەشڵێت، ئەو نوێژخوێنە ناوى حاجى کەریم مەولود، تەمەنى 61 ساڵە و یەکێکە لە نوێژخوێنانى مزگەوت و لە هەموو نوێژەکان ئامادەیى هەیە.

تائێستا راپۆرتى پزیشکى و کەسوکارەکەى لە بارەى تەندروستى و هۆکارى مردنەکەى هیچ قسەیەکیان نەکردووە، بەڵام بە وتەى ئەو کەسانەى دەیناسن زەختى هەبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

فه‌توای نوێ بۆ موسڵمانانی كوردستان ده‌رچوو

فه‌توای نوێ بۆ موسڵمانانی كوردستان ده‌رچوو