ئامادە نییە دەربکەوێت و ناوی بهێنن

خێرخوازێک فڕنێکی کولێرەی بۆ هەژاران کردووەتەوە

964+
رازاو محەمەد- سلێمانی

لە بەربەلەدیەکەی شاری سلێمانی، خێرخوازێک فڕنێکی کۆلێرەی بە مەبەستی خێرخوازی داناوە، کە رۆژانە کەسانی کەمدەرامەت و هەژار سوودی لێ دەبینن، بەڵام هەرگیز نایەوێت دەربکەوێت و ناوی بهێنن.

هاوژین محەمەد، کە لە فڕنەکە شاگردە و کاردەکات بۆ 964 وتی؛ زیاتر لە ساڵێکە ئەم فڕنە دانراوە و تەنیا خۆم کاردەکەم، فڕنەکە لە کاتژمێر 6ی بەیانییەوە دەکرێتەوە و هەر کەسێک دەتوانێت دوو کۆلێرە ببات.

ئاماژەش دەکات بەوەی کە خێرخوازانی دیکەش دەتوانن بەشداربن لەم کارەدا، چ بە هاوکاریی دارایی یان بە دابینکردنی ئارد.

هاوکات نوری محەمەد ئەمین، کە هاوڵاتیەکی گەرمیانیە و هەندێکجار سەردانی فڕنەکە دەکات دەڵێت؛ “کولێرەکەیان زۆر شازە، ئەگەر ئەم فڕنە نەبێت لە برسان دەمرین.”

پێداچوونەوە: پەری ساڵح