دیمەنێک لە دراوی عێراقی _ وێنە: 964
فەتوا وەڵامی ئەوقاف دەداتەوە
ئەگەر دراوسێکەت ئەحتیاجی پارەیە زەکات مەنێرە بۆ دەرەوەی کوردستان
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەوقافی هەولێر، لەبارەی زەکاتەوە نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی فەتوا کردووە و داوای روونکردنەوە لە زەکات دەکات و دەپرسێ، دروستە زەكات بنێردرێتە دەرەوەی كوردستان؟.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا وەڵامی نووسراوەکەی داوەتەوە و دەڵێ، بەگەڕانەوەی بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی، ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە وەڵامدا رایدەگەیەنێت، دەربارەی گواستنەوەی زەكات لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە یان لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە، رای پەسند وایە، كە هەتا هەژار و نەدار و كەمدەرامەت هەبێت لەو جێگەیەی زەكاتدەر لێی دەژی، دروست نییە زەكاتەكەی بگوازێتەوە بۆ جێگەیەكی دیكە.
لیژنەی فەتوا، بۆ ئەو رایەی، گەڕاوەتەوە بۆ ئەسڵی مەزهەبی ئیمامی شافیعی، ئەنجومەنی فەتوا باسی لەوەشکردووە، هەر كات كەسی دەوڵەمەند دڵنیا بوو، كە لەو جێگەیەی لێی دەژی، هەژار و نەدار نییە، ئەوكات دروستە بیگوازێتەوە بۆ هەژارانی دوورتر لەخۆی لە وڵاتەكەی كە كوردستانە، و هەر كات دڵنیابوو كە لە كوردستان بە هەر چوارپارچەیەوە هەژاری تێدا نەماوە، ئەوكات دروستە بۆ وڵاتێكی دیكەی بنێردرێت.
دەقی پرسیاری ئەوقاف و وەڵامی فەتوا؛