لەگەڵ چین خەریکن
پاکستان دەڵێت هەوڵی دیپلۆماسی بەرفراوان بۆ راگرتنی جەنگ ههیه
فەرهاد حەسەن
محەممەد ئیسحاقدار، وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگهیاند، وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ چین، دەستپێشخەرییەکی پێنج خاڵی بۆ ئاشتی پێشنیازی کردوە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، وەزیری دەرەوەی پاکستان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد باسی لهوهكردوه، دەستپێشخەرییەکە لەسەر بنەمای وەستاندنی دەستبەجێی جەنگ و پێکدادانەکان و رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلەیه.
ئاماژهی بهوهشكرد، دهستپێشخهریهكه جهخت لهسهر دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی لەسەر بنەمای دیالۆگ و دیپلۆماسی دهكاتهوه، هاوکات داوای پابەندبون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان دهكات.
روونیشیکردەوە، دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە دڵنیابوون لە پاراستنی ئامانجە ناسەربازییەکان، دەستەبەرکردنی رێگا دەریاییەکان و ئازادی کەشتیوانی، دەستەبەرکردنی سەلامەتی کارمەندانی دەریایی لە تەنگەی هورمز.
وەزیری دهرهوهی پاكستان ئهوهشی خستهڕوو، سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ چین، سەرەڕای بارودۆخی تەندروستی، گوزارشت لە گرنگی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان دەکات، پرسەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەر کراوە، لەنێویاندا دۆخی ئەفغانستان، جگە لە بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش.