لە بەغدا زەنگی ئاگاداربوون لە بومەلەرزە لێدەدرێت

964+

هێمن بەکر

سبەینێ پێنجشەممە، بەرگری شارستانی بەغدا بەنیازە زەنگی ئاگاداربوون لە بومەلەرزە تاقیبکاتەوە لەناو شارەکە.

ئەوە بۆ راهێنانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکیە تاوەکو لە کاتی روودانی بومەلەرزە، لە لایان نامۆ نەبێت و بە زووی رێکاری خۆپارێزیی بگرنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاندووە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بومەلەرزە پێنج جۆری هەیە، سبەینێ یەکێکیان تاقیدەکەنەوە.

ئەم هەنگاوەی شارستانی بەغدا پاش بومەلەرزە بەهێزەکانی بەرەبەیانی دووشەممەی تورکیا و سوریا دێت، کە تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە 12 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.