هیوادارین پەیامەکە رێى خۆى بگرێت

مەسعود بارزانى: بە هەموو توانایەک پشتیوانى پڕۆسەى ئاشتین لە تورکیا

وریا فەتاح

مەسعود بارزانى، پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا پشتیوانى خۆى بۆ پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت:” هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی رێی خۆی بگرێت”.

دەقى پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.

هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.

مسعود بارزانی

27ی شوباتی 2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داواى چەکدانانى پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەى کردووە.