ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە بانی خێڵانی دەربەندیخان
چوار هاوڵاتی بەتۆمەتی داربڕین دەستگیر کران
توانا نەقی
پۆلیسی دارستان ئەمجارە بە هاوکاری ئاسایش چوار کەسیان لە سنووری دەربەندیخان دەستگیر کردووە کە داریان بڕیوە بە شێویەکی نایاسایی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایش بۆ رووبەڕووبونەوەی سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشت و ژینگە لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی بانی خێڵان چوار هاوڵاتی دەستگیر کران.
دەشڵێت، ئەو هاوڵاتیانە داری سروشتییان بڕیەوە دەستیشیان گرتووە بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب و یەک چەکوش و ژمارەیەک داری بڕاوەدا.
تۆمەتبارەکان رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.