داوا دەکرێت شوێنێکی تایبەت بەم وەرزشە دابین بکرێت
پێشبڕکێی ئۆف رۆد لەوەڕگاکانی پێنجوێنی تێکداوە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
گوندنشینان گلەیی لە نەبوونی جێگایەک دەکەن بۆ نمایشی ئۆتۆمبێلەکانیان و دەڵێن لەوەرگاکانیان تێکداوین و رێکخراوێکی ژینگە پارێزیش داوای دابین کردنی جێگای تایبەت بۆ ئەو وەرزشە دەکات.
عەبدوڵا عومەر، دانیشتووی گوندی گوڵانی سەروو بە 964ـی وت، “ئەو ناوچانەی کە خەڵک تیایدا نمایشی سەرکەوتن بەسەر شاخدا دەکەن لەوەرگای گوندەکانمانە و دواتر گیا لەو جێگەیە شین نابێتەوە بۆ ئاژەڵەکانمان.”
وتیشی، ئەو کەسانەی ئەو وەرزشە دەکەن مافی خۆیانە، بەڵام لە جێگایەکی تایبەتدا نەوەک هەرجێگایەک کە بیانەوێت، تەنیا لە نزیک گوندەکەی ئێمە 15 جێگایان تێکداوە.
هاوکات ئیقباڵ سالار، ئەندامی رێکخراوی ژینگەپارێزی ملەکەوە بۆ 964ـی راگەیاند، ئەو کارە دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە و شاخ و لاپاڵەکان و دەبێت تەنیا لە یەک جێگای تایبەت و دیاریکراودا ئەو نمایشە بکرێت.
باسی لەوەشکرد، هەبوونی شوێنێکی تایبەت پێویستە و بەو شێوەیە مافی ئەوانیش دەدرێت و ژینگەش تێکناچێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر