لە نووسینگەکەی
عەلی زەیدی 69 راوێژکاری خۆی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، 69 راوێژکاری نووسینگەکەی لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە، عەلی زەیدی فەرمانی کردووە کۆتایی بە گرێبەستی 69 راوێژکاری بهێنرێت.
نوسراوەکە رێککەوتی 22.10.2026ـی لەسەرە و تێیدا هاتووە کە بڕیارەکە لەبەر بەرژەوەندی گشتیی دراوە و لە بەرواری دەرچوونییەوە کار بە نووسراوەکە دەکرێت.