دوێنێ شەو چی روویدا؟
ئیسرائیلییەکان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هاری کەینيش باڵۆن دۆری بردەوە
ژووری هەواڵ
هیچ خۆت هیلاک مەکە لە چەند شوێنێکی جیاواز بەدوای هەواڵدا بگەڕێی لە دوێنێ شەوەوە تا ئەم بەرەبەیانە هەرچییەک روویداوە کورت و پوخت لێرە بیخوێنەوە:
📌کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلییەکان لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان؛ کێبڕکێیەک کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێیە و رەنگە چارەنووسی سیاسیی ناتەنیاهۆ یەکلایی بکاتەوە.
📌رۆیتەرز: سوریا هاتوچۆی گەشتیاران و بارهەڵگرە بازرگانییەکانی لە هەردوو لاوە لە دەروازەی سنووریی “نەسیب” لەگەڵ ئوردن راگرت.
📌هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی و هێرشبەری بايرن میونشن، دوای وەرزێکی ناوازە لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی، خەڵاتی “باڵۆن دۆر”ـی وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا.
📌سعودیە رایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوار درۆنی حـ.*وسـ*ییەکانی تێکشکاندووە کە ئاڕاستەی ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەی کرابوون.
📌ئەردۆغان: ئەو کاردانەوانەی رێککەوتنە دەریاییەکەمان لەگەڵ لیبیا رەتدەکەنەوە، هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە و لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، لەسەر حیسابی هیچ لایەنێک بەدوای دەستکەوتدا ناگەڕێین.
📌ترەمپ دەربارەی ئێران رایگەیاند: ئێرانییەکان کەسانێکی زۆر ژیرن و چەکی باش دروست دەکەن، بەڵام ئێمە تێکمان شکاندن و شکستێکی قورسمان پێهێنان
📌دۆناڵد ترەمپ: رێککەوتنی کاتیی ئاگربەست لەگەڵ ئێران تەنیا “کات بەفیڕۆدان” بوو و هەر لە سەرەتاشەوە لەگەڵیدا نەبووم.
📌دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) بڵاویکردەوە، کەشتییەک بە دووریی نزیکەی 100 كیلۆمهتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری فاوی عێراق، لە کەنداودا ئاگری گرت.
📌سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی فلاڤیۆ بۆڵسۆنارۆ و داواکردنی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان، پارتە لیبڕاڵەکەی لە بەرازیل دانینا بە بردنەوەی لولا دا سیلڤا بۆ چوارەمین خولی سەرۆکایەتی.
📌ترەمپ دوای دۆڕانی کوڕەکەی بۆڵسۆنارۆ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەرازیل و بردنەوەکەی لولای بە “ساختەکراو” وەسف کرد.
📌درەنگانی دوێنێ شەو لە هێرشێکی مووشەکیی رووسیا بۆ سەر کیێڤ، لانیکەم کەسێک کوژرا و چەندین کەسی دیکە لەنێویاندا دوو فریاگوزار بریندار بوون و زیانی گەورەش بەر زانکۆیەک و چەندین باڵەخانەی مەدەنی کەوت.
📌بۆ گەیاندنی هاوکاری و دەربازکردنی هاوڵاتییان، رووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەستێکی کاتی لە دەوروبەری شارۆچکەی “ئۆلیشکی”ـی ژێر دەسەڵاتی رووسیا رێککەوتن.