زێده‌ڕۆییه‌كانی شه‌قامی نازناز لابران
"بەردەوام دەبین"
شاره‌وانیی هه‌ولێر: زێده‌ڕۆییه‌كانی شه‌قامی نازنازمان لابرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، تیمەکانیان لە شارەوانیی دوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و تەواوی زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتییان لە شەقامی نازناز لابرد.
به قسه‌ی شاره‌وانی، ئەم زێدەڕۆییانە ببوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و شوفێران بە گشتی، هەروەها بەهۆی جێگیرکردنی ئاسان و دانانی فسفۆڕ، رێگرییان لە وەستانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەکرد.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ده‌ڵێت، بەردەوام دەبن لە پاراستنی موڵکی گشتی و ڕێکخستنی شەقامەکانی شاری هەولێر.