بالۆن دۆر
كێ تۆپه زێڕینه‌كه وه‌رده‌گرێت؟
ئەمشەو بالۆن دۆر پێشکەش دەکرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ئاهه‌نگی 70مینی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین “بالۆن دۆر” به باشترین یاریزانی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2026 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خه‌ڵاته‌كه‌ش له نێوان سێ یاریزان ماوه‌ته‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستیپێكردووه و جگه له تۆپه زێڕینه‌كه، چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ش پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام چاوه‌كان له‌سه‌ر تۆپه زێڕینه‌كه‌یه، كه له كۆتاییدا ركابه‌رییه‌كه له نێوان كیلیان ئێمباپێی فه‌ره‌نسی، یاریزانی ریال مه‌درید، لامین یامالی ئیسپانی، یاریزانی بارسێلۆنا و هاری كه‌ینی ئینگلیزی، هێرشبه‌ری بایرن میونشنه.
ئاهه‌نگه‌كه درێژه ده‌كێشێت و به‌پێی خشته‌ی ئاهه‌نگه‌كه بێت، نزیكی سه‌عات یه‌كی شه‌و براوه‌ی بالۆن دۆر ئاشكرا ده‌كرێت.
تۆپی زێرین خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسییه و پێشكه‌شی باشترین یاریزانی تۆپی پێ ده‌كرێت، كه له‌وه‌ته‌ی 1956ـه‌وه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت.