عێراق

بانكی رافیده‌ین سلفه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ فه‌رمانبه‌ران دا

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی رافیدەین خەرجکردنی وەجبەیەک پێشینه‌ی ئەلیکترۆنی راگەیاند.

بانكه‌ عێراقییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26.10.2026‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ “وەجبەیەک پێشینه‌ (سلفه‌)ی ئەلیکترۆنی خەرجکرد بۆ ئەو سوودمەندانەی کە داواکارییەکانیان تەواو بووە، لەوانەش فەرمانبەران و خانەنشینان، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکە، ئەمەش رەنگدانەوەی پابەندبوونی بانکەکەیە بۆ خێراکردنی مامەڵەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاوتر و کاراتر”.

بانکه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، بەردەوامن لە چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و داواکارییانه‌ی لە وەجبەی یەکەمدا ماونه‌ته‌وه‌، به‌ تەواوکردنی رێکارەکانی خەرجکردن بە یەکەوە، ئه‌مه‌ش بەپێی رێسا كارپێكراوه‌كان، هەروەها بەردەوامن لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانیان و ئاسانکردنی رێکارەکانیان بۆ پاشەکەوتکردنی کات و ماندووبوون و دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارەکان.