هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا لەم شوێنانە کۆدەکرێتەوە

+964

فەهمی نەبی

لەپاریزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە 32 شوێنی جیاواز، کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی دوو رۆژی رابردووی سوریا و تورکیا کۆدەکرێتەوە.

ئەگەر دەتەوێت کۆمەک بگەیەنیت، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەم شوێنانە وەردەگیرێت:

پارێزگای هەولێر:

  • بەردەم پارکی شانەدەر، شەقامی شەست مەتری، نزیک وەزارەتی ناوخۆ.
  • سەنتەری ئاڵا، رێگای کەرکوک، تەنیشت وەزارەتی شارەوانی.
  • سەندیکای هونەرمەندان، شەقامی شەست مەتری نزیک وەزارەتی ناوخۆ.
  • پارتی دیموکراتی کورستانی سوریا.
  • بارەگای کەناڵی سپێدە، شەقامی شەست مەتری.
  • حکومەتی هەرێم، هێشتا شوێنەکەی دیارینەکراوە.
  • کونسوڵخانەی تورکیا، ناو کونسوڵخانە لە شەقامی گوڵان.
  • مانگی سوری عێراقی، رێگای گوێڕ.

پارێزگای دهۆک:

  • مزگەوتی جودی، لە گەڕەکی KRO.
  • مزگەوتی شەهیدان، گەڕەکی شەهیدان.
  • مزگەوتی قازی محەمەد، گەڕەکی رەزا.
  • مزگەوتی کوردستان، گەڕەکی زۆزان.
  • مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران، گەڕەکی دیاری.
  • هۆڵی چالاکی وەرزشی رۆژئاوا، لە گەڕەکی شندۆخا.
  • قوتابخانەی چڕە.
  • قوتابجانەی لەپزێڕین.

پارێزگای سلێمانی:

  • مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە، گەڕەکی عەقاری.
  • کارگەی جگەرە، شەقامی سالم.
  • بارەگای یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران، شەقامی سالم.

پارێزگای هەڵەبجە، هێشتا کەمپین رانەگەیەندراوە.

قەزای کەلار:

  • کۆمەکی رێکخراوەکان، لە بەردەم ماڵی حاجی ئاهوو.
  • بارەگای یەکگرتوو.
  • چالاکوانان لەناو بازاڕی کەلار.

پارێزگای کەرکوک:

  • رێکخراوەکانی بەرەی تورکمانی، رێگای بەغدا.
  • یاریگای یانەی مەسەڵا، گەڕەکی مەسەڵا.
  • گەڕەکی شۆراو، مزگەوتی گەورەی شۆراو.

قەزای چەمچەماڵ:

  • رێکخراوی سایەی هەژاران، ناو بازاڕی چەمچەماڵ، تەنیشت زانکۆی چەرمۆ.
  • بارەگای یەکگرتوو، مەڵبەندی یەکگرتوو لە نزیک قەڵای چەمچەماڵ.

قەزای سۆران:

  • بارەگای مەڵبەندی یەکگرتوو، رێگای رواندز.

قەزای رانیە:

  • زانکۆی راپەڕین، دەروازەی شاری رانیە.
    لە قەڵادزێ، بەردەم باخچەی پیرەمێرد.

قەزای زاخۆ:

  • سەنتەری لاوانی زاخۆ، بەشی رۆژئاوای شاری زاخۆ.
  • یاریگای نێودوەڵەتی زاخۆ، بەشی رۆژئاوای شاری زاخۆ.

سەنگەسەر:

  • قوتابخانەی سەنگەسەر، تەنیشتی یاریگای سەنگەسەر.