ریمۆنتادا

ئەو ساڵەی چامپیۆنزلیگ بووە پرێمەرلیگ و خەونی مێسی و ئەیاکس لە گۆڕنران

964+

ژووری هەواڵ

ساڵی 2019 پاڵەوانیەتیی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا ببووە پرێمەرلیگی ئینگلیزی و هەر لەو وەرزەشیدا خەونی مێسی و ئەیاکس لە گۆڕنران.

لە قۆناغی پێش كۆتاییدا هەردوو یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی و ئەیاكسی هۆڵەندی لە قۆناغی پێش كۆتایی رووبەڕوو بوونەوە، بەڵام یارییەكی مێژووییان كرد و تۆتێنهام توانی ریمۆنتادا بەسەر ئەیاكس بكات و بلیتی یاریی كۆتایی بەدەست بهێنێت و خەونی ئەیاكس لەگۆڕبنێت.

پاڵەوانی ئەم شەوە لوكاس مۆڕای یاریزانی بەڕازیلیی یانەی تۆتێنهام بوو، كە هاتریكی تۆمار كرد.

لۆکاس مۆرا دەربارەی ئەم شەوە دەڵێت: تا بەیانییەکی زوو بەردەوام پەیوەندی تەلەفۆنیم بۆ دەهات، دواتر زانیم کە یەکێک لە خزمەکانم ژمارەکەمی داوە بە هاندەرانی تۆتێنهام و پارەی وەرگرتووە لە بەرامبەر ئەوەدا.