لە دوێنێ شەوەوە لەناو بەفر گیریان خواردبوو

دوو پاسەوانەکەی مەرزی کێلێ دوای نزیکەی 30 کاتژمێر رزگار کران

964+

ژێوار خدر

ئەو دوو پاسەوانەی لە شەوی رابردووەوە لە مەرزی کێلێ گیریان خواردبوو دوای نزیکەی 30 کاتژمێر رزگار کران.

عەلی قادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، نزیکەی 20 دەقیقە دەبێت، دوو پاسەوانەکانمان رزگار کردووە و باری تەندروستییان جێگیرە و باشن.

وتیشی، بەهۆی شەختە و بەفری زۆرەوە رێگەکان گیرابوون، ئەوەش وایکرد رزگار کردنیان سەخت بێت، ئەو دوو پاسەوانە لە دوایین خاڵی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران گیریان خواردبوو، بەڵام بە هاوکاری تیمەکانی چاککردنەوەی رێگەوبان تۆزێک پێش ئێستا رزگار کران.

ئەو دوو پۆلیسە پاسەوانی سنوور بوون، ‌ له‌ كاتژمێر 9:00ـى سه‌رله‌به‌یانى دوێنێوە له‌ناو بەفر گیریان خواردبوو، بەهۆی ئەوەی‌ زیاتر له‌ دوو مه‌تر به‌فر له‌ سنوورى مه‌رزى كێلێ باریبوو نەتوانرا لە هەمان رۆژدا رزگار بکرێن

وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین دوێنێ پێیراگەیاندبووین، هه‌ر دوو پۆلیسه‌كه‌ى پاسه‌وانى سنوور نەوت و پێداویستیان لەلایە بۆ خۆ گەرم کردنەوە و سەلامەت دەبن ئەگەر شەویش بمێننەوە.

بەرگری شارستانی خەریکی رزگارکردنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی پا...

بەرگری شارستانی خەریکی رزگارکردنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی پاسه‌وانى سنوورن له‌ مه‌رزى كێلێ